شۆفێران ئاگادار بن تێی نەکەون

لەسەر رێگای هەڵەبجە – هەورامان چاڵێکی گەورە دروستبووە

شۆڕش قادری

​شۆفێران ئاگادار بن، رێتان کەوتە رێگای هەڵەبجە – هەورامان، لە نزیک گوندی بیاوێڵە، داڕمانێکی مەترسیدار و چاڵێکی گەورە لەسەر قەراغی رێگاکە دروست بووە و بەشێک لە رێگاکەی گرتووەتەوە، وریابن تێی نەکەون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە چەند وێنەیەکی شوێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و وەک رێنمایی بۆ شۆفێران دەڵێت، لە کاتی نزیکبوونەوە لەم ناوچەیە، بە تەواوی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەم بکەنەوە.

​ لە کاتی تێپەڕبووندا مەچنە سەر لێوارەکانی چاڵەکە، چونکە ئەگەری داڕمانی زیاتری قیرەکە هەیە.

​ ئەگەر شۆفێر وریای خۆی نەبێت، ئەم چاڵە دەبێتە هۆی کارەسات و رووداوی هاتوچۆ بۆیە هاتوچۆی هەڵەبجە داوا دەکات بەزووترین کات لایەنی پەیوەندیدار رێگاکە چاک بکاتەوە.