حاسڵاتی رۆژ
ئیسرائیل میلیشاکانی بۆردومان کرد و رەوشی مرۆیی غەزەش ترسناکە
ژووری هەواڵ
سەرچاوە سورییەکان رایانگهیاند، ئیسرائیل بە چەندین موشەک هێرشی كرده سەر ناوچەیەک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، کە هێزەکانی حیزبوڵڵا و میلیشیاكانی سهر به ئێرانی تێدا بڵاوە، بە پێی سەرچاوەکان کەسایەتییهكی ئێرانی کراوەتە ئامانج.
وەزیری نەوتی ئێران لە نوێترین راگەیاندراویدا دەڵێت: تەقینەوەی بۆری گاز لە هەفتەی رابردوو، پلانێکی ئیسرائیل بوو، بهڵام پووچەڵکرایەوە.
وتەبێژی مانگی سووری فەلەستینی دەڵێت: سوپای ئیسرائیل ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج، کە هەوڵدەدەن هاوکاری ببەنە ناو کەرتی غەزە، دەشڵێت ئەوەی لە باکووری کەرتەکە روودەدات، دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیكه.
قەتەر و کوێت بە هاوبەشی بەیاننامەیەکیان بڵاوكردهوه و دەڵێن: داوا دەکەین فشار بخەنە سەر ئیسرائیل، تا هێرشەکانی بوەستێنێت و خەڵکی غەزە ناچاری ئاوارەبوون نەکات.
ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی حەماس و ئیسرائیل لە بەرزبووندایە، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا 29195 کەس کوژراون و 69170 کەسیش بریندارن.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: دۆخی مرۆیی غەزە زۆر جدییە و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش رێوشوێنی بەهێزتر بگرێتەبەر بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس.