عەلی کەریم:

“قەیرانی دارایی هونەریشی گرتووەتەوە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند و ئەکتەری ناسراو عەلی کەریم دڵگرانە لە دۆخی هونەری ئێستا و دەڵێت، سیاسەت شیعر و رۆمان و هونەر و فیلمسازی لە گەشە خستووە.

دوا کاری عەلی کەریم لە فیلمێکدا بوو بە ناوی “گوڵەکان ناگەشێنەوە”، کە دوو مانگ بەر لە ئێستا لە سینەماکاندا نمایشکرا، دەربارەی پرۆژەی و کاری نوێشی، تایبەت بە 964 وتی، “قەیرانی دارایی کاریگەریی خستووەتە سەر هونەر و لە ساڵی پارەوە بڕیار بوو بودجە بۆ درامایەکی 30 ئەڵقەیی بە ناوی (تەم) دابین بکرێت، بەڵام تا ئێستا خەرج نەکراوە”

عەلی کەریم، لەدایکبووی ساڵی 1958ی شاری کەرکوکە و بەشداری لە چەندین کاری شانۆیی و دراما و فیلمدا کردووە، خەڵاتی باشترین ئەکتەر و نووسەری لە فێستیڤاڵی یەکەمی هونەری لە شاری بەغدا وەرگرتووە

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"کاری هونەری ئێستا وەک جاران نییە"