دیمەنی پێشانگای کتێب لە بەغدا.وێنە.964
"عێراقیەکان زۆرترین کتێب دەخوێننەوە"
پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە بەغدا بەردەوامە
توانا نەقی
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی عێراق بەردەوامە لە بەغدا و لەگەڵ بەردەوامی خواست لەسەر پێشانگاکە ژمارەی سەردانیکەرانی تا دێت زیاد دەکات.
رۆژانە لە کاتژمێر 10:0بەیانییەوە دەرگاکانی دەکرێتەوە بەرووی خوێنەران و ئەوکەسانەی دۆستی کتێبن و دەیکڕن.
عێراقییەکان لەو کەسانەن کە زۆرترین تامەزرۆی خوێندنەوە و خاوەندارێتی کتێبن، هەربۆیە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی عەرەبی کێبڕکێ دەکەن بۆ تەرخانکردنی کۆشکەکان لەناو پێشانگاکانی کتێبدا و زۆترین کۆشک دانراوە.
سەتار موحسین بەڕێوەبەری ماڵی سوتور بۆ 964 دەڵێت، ئەم پێشەنگایە قازانجێکی زۆری هەیە بۆ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، و زیادبوونی فرۆش تەنها بەڵگەی دڵسۆزی عێراقییەکان نییە بۆ کتێبەکان، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کتێبی کاغەزی هێشتا قورسایی خۆی ماوە و دوانیویەتی خۆی رابگرێت.
وتیشی، داواکاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە لەلایەن خوێنەرانی عێراقی جیاوازە و ئەمەش ئەوە دووپات دەکاتەوە کە عێراق و بەغدا لەو شارە عەرەبیانەنن زۆرترین خواستیان لەسەر کتێب و بڵاوکراوە هەیە.
ئەیاد حەسەن خاوەنی کتێبخانەی چاپەمەنی دەق بۆ 964 وتی، خواست زۆر باشە، بازاڕی عێراقیش بە بازاڕی کتێبی قورس و کتێبی فەلسەفی و جۆراوجۆر ناسراو.
خاوەنی ئەو ماڵی کتێبانەی بەشدارییان کردووە لە پێشانگاکە دەڵێن، فرۆش بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو باشە، پێشکەوتنی باشتاین بەخۆوە بینوە و خەڵکێکی زۆر روویان تێدەکەن.