لە هەولێر

بەهۆی بارانبارینەوە سەدان کۆتر مرداربوونەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لەچەند رۆژی رابردوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە، شەپۆلەکە تەنیا زیانی ماددی نەبوو بۆ هاوڵاتیان، بەڵکو بووە هۆی مرداربوونەوەی سەدان کۆتر لە شاری هەولێر.

محەمەد عومەر بەرپرسی راگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە 964ـی وت، لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلە بەهێزە لە رۆژی چوارشەممەوە ئەمڕۆ بورجی کۆترەکانی “ئەربیل زوو” داڕما و زیاتر لە هەزاران کۆتر مرداربوونەوە و بە سەدان کۆتریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەناو باخچەی ئاژەڵاندا پێنج تاوەری کۆتر هەن، کە بەرزیی هەریەکەیان 18مەترە و زیانی داڕمانەکە بە 25 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

تاوەری کۆتر، تایبەتە بە وڵاتی میسر و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دروست کرا و شوێنی زیاتر لە 75هەزار کۆتری هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە