چی بکەین؟

لە دوو رۆژدا هەورەبروسكە دەیان تەلەڤزیۆنی سووتاند

ئەحمەد شەمزین

هەورەبروسكە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆری تەلەڤزیۆنی ماڵانی سووتاند، کە تەنیا یەک دەزگای چاککردنەوە (وەرشە) لە هەولێر، زیاتر لە 150 تەلەڤزیۆنی سووتاوی بۆ هاتووە.

شەپۆلی باران و ناجێگیریی كەشوهەوا ئەم چەند رۆژە و هەورەبروسكەی بەردەوام، بێ زیان نەبوو.

دەهام ئەكرەم خاوەنی دەزگای چاکكردنەوەی تەلەڤزیۆنە لە هەولێر و بۆ 964 وتی، زیاتر لە 150 تەلەڤزیۆن هاتووەتە لای، هەمووشی بە هەورەبروسكە خەریتەیان سووتاوە، چارەسەریش ئەوەیە لە كاتی بروسكەدا فیشەی تەلەڤزیۆن و ئارێل و سەتەلایت لێبكەنەوە.

دەهام ئەكرەم ماوەی 35 ساڵە ئەم كارە دەكات و لە باوكییەوە پیشەکەی بۆ ماوەتەوە، 47 ساڵیشە دەزگای چاککردنەوەی تەلەڤزیۆنیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا