ئێمباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمان لەسەر کورسی یەدەگ. وێنە: ئاژانسەکان
وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات
ئێمباپێ لە کورسی یەدەگ بوو بەڵام ئینریکێ وەڵامی گومانەکان دەداتەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتوو بێت بەسەر یانەی (نانت)دا و سەرکردایەتییەکەی بەهێزتر بکات، بەڵام ئەوەی تێبینی کرا لەکاتی یاریکردن، کیلیان ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو، راهێنەری پاریس وەڵامی هەموو گومانەکان دەداتەوە.
هێشتنەوەی ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ تەنیا یەک گێم بەردەوام بوو لەگێمی دووەم بە لێدانی سزایەک بردنەوەی بۆ پاریس مسۆگەر کرد.
دانانی ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ هاوکات بوو لەگەڵ راگەیاندنی رۆشتنی ئەو یاریزانە لە یانەی پاریس سانجێرمان، گومانی ئەوە دەکرا کە یانەکە لەم یاریزانە توورەیە بەهۆی رۆیشتنی، بەڵام لویس ئێنریکی کۆتایی بەو گومانانە هێنا.
ئێنریکی دوای یاریەکە وتی، “تەنیا بۆ پێدانی ناوبڕ بوو بۆیە ئێمباپێم لە کورسی یەدەگ هێشتبۆوە.، دوو رۆژ لەمەوبەر یارییەکی قورسمان لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا و بڕیارمدا یاری بەو یاریزانانە بکەم کە لەم دواییانەدا کەمتر یارییان کردووە”.
ئەوەشی وت، بۆ ماوەی وەرزەکە پێویستمان بە وزەی بەرز و توانای جەستەیی هەیە و ناچار بووم پشوو بدەمە مباپێ و چەند یاریزانێکی دیکە کە بەرامبەر سۆسیداد یارییان کردووە، بەم هۆیەوە لەسەر کورسی یەدەگ دانران”.
بێگومان ئێمباپێ تاکە ئەستێرە نەبوو لەسەر کورسی یەدەگ، ئینریکێ بەهەمان شێوە پشووی بە عوسمان دێمبلی و ئەشرەف حەکیمی دا.