به هه‌ره‌وه‌زى كاره‌كه‌یان كرد
گابه‌رده‌كانى سه‌ر رێگاى نۆدێی ئالان لابران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییانى سنوورى گوندەکانی نۆدێى ئالان له سنوورى شارباژێر، ئه‌و گابه‌دانه‌یان لابرد كه به‌هۆى بارانى چه‌ند رۆژى رابردوو رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌ى داخستبوو.
گونده‌كانى ناوچەی ئالان، هه‌ریه‌ك له ده‌شتێ، چۆمان، مەروێ، شاناخسێ، ماشان، كانى خل و گوێزه‌ڵه و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش ئه‌م رێگایه به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه.
هاوژین عه‌لى، خه‌ڵكی گوندى ده‌شتێ به 964ـى وت، به‌هۆى باران بارینه‌وه خزانى شاخێك رێگاكه‌ى داخستبوو و تواندرا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زى رێگاكه بكرێته‌وه.
وتیشی “رێگاكه زۆربه‌ى گونده‌كانى ئه‌م سنووره به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه وه‌ك خه‌ڵكى ئه‌م گوندانه ده‌ستوبردمان لێ‌كرد بۆ كردنه‌وه‌ى و دواتریش تیمێكی شاره‌وانى ماوه‌ت به‌ته‌واوه‌تى رێگاكه‌یان پاككرده‌وه”.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت داڕمانی ئه‌و شاخه چەندین تاشە بەردی گەورەی خستووەتە سه‌ر رێگاکه، خه‌ڵكه‌كه‌ش بۆئه‌وه‌ى بتوانن رێگاكه بكه‌نه‌وه به به چه‌كوش به‌رده‌كان ده‌شكێنن و پاشانیش به‌هۆى سیمه‌وه به‌رده گه‌وره‌كان به ئۆتۆمبێل راده‌كێشن و له‌سه‌ر رێگاكه‌ى لایده‌به‌ن.