سه‌رچاوه‌كه‌ى كانییه‌و بۆ 80 ماڵه
به هه‌ره‌وه‌زى پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى گونده‌كه‌یان خاوێنكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى هه‌سنانى ئیداره‌ى سۆران، له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان خاوێنكرده‌وه كه به‌هۆى بارانه زۆره‌كه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه شێلو و قوڕاوى ببوو.
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئاو له‌و گونده هه‌ن، به‌ڵام به قسه‌ى هیمداد رزگار كه هاوڵاتییه‌كى هه‌سنانه، ئه‌و كانییه كراوه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوی خواردنه‌وه‌یانه.
هیمداد به 964ـى وت، كارێكی هه‌ره‌وه‌زییان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه ئاوه‌كه‌یان كردووه و نه‌یانهێشتووه دانیشتوانى گونده‌كه‌یان بێ ئاو بن.
وتیشی “به‌هۆى بارانى زۆره‌وه سه‌رچاوه‌كه به قوڕ و لیته و به‌رد گیرابوو و توانیمان خاوێنی بكه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر به‌هۆى ئه‌م بارانه زۆره‌وه به‌شێكی زۆرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى سنوورى گونده‌كه‌یان ژیاونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مه بۆ وه‌رزى كشتوكاڵكردن له گونده‌كه‌یان دڵخۆشكه‌ره.
هه‌سنان، گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى دیاناى ئیداره‌ى سه‌ر‌به‌خۆى سۆرانه، زیاتر له 80 ماڵى لێ ده‌ژیت و ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵكردن سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانیانه.