ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە

کاسبکارێکی بازاڕی تەیراوە: 30 ساڵە ئەوە حاڵمانە

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

شەپۆلە بەهێزەکەی باران ئەمڕۆش بەردەوامە، لەبازاڕی تەیراوەی هەولێر ئاستی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە.

کاسبکارێکی بازاڕی تەیراوە لەناوەڕاستی شەقامەکە و لەناو باراناو کورسی داناوە و بۆ 964 قسە دەکات و دەڵێت، ئەوە یەکەمجار نییە روودەدات، 30 ساڵە بەردەوام ئەوە حاڵمانە.

سەبارەت بە زیانەکان ئەو کاسبکارە دەڵێت، ساڵانی رابردوو زیانی زۆرمان بەردەکەوت، بەڵام ئەمساڵ شارەوانی هەر زوو خەبەرداری کردین.

بازاڕی تەیراوە یەکێکە لە بازاڕە کۆنەکانی شاری هەولێر دەکەوێتە گەڕەکی تەیراوە لەبەشی باشوری شاری هەولێر.

بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەمڕۆ لە هەولێر 36 ئۆتۆمبێل لە ژ...

بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەمڕۆ لە هەولێر 36 ئۆتۆمبێل لە ژێر ئاو دەرهێنراون