بزانە چی پێ وتوون

جوانترین کچە یاریزانی دنیا دزی لێکراو ئەویش پەیامێکی بۆ دزەکان نارد

سۆما حەکیم زادە

یاریزانە خانمە شۆخ و شەنگ و جوانەکەی سویسرا تووشی بەڵای خۆی بووە و دزچووەتە ماڵەکەیەوە و هەموو ماڵەکەیان لێ تێک و پێک داوە و هەندێ شتیشیان لەناو ماڵەکە دزیوە و ئیتر ماڵەکەیان جێهێشتووە.

ئەلیشا لێمان، ناوی ئەم یاریزانە جوان و بەرچاوەی یانەی کۆمۆی ئیتاڵییە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا، بۆ کە لەماڵ چووەتە دەرەوە، دز هەلەکەیان قۆستۆتەوەوە داویانە بەسەر ماڵەکەیدا. جا ئەوانە هەمووی بەلایەکدا، کاتێ ئەلیشا دەڕواتەوە ماڵەوە و ئەو وەزعە دەبینێ و ئەو ماڵە ئاوا بە بڵاوی دەبینێ، رێک مۆبایلەکەی دەگرێتە دەستی و پەیام بۆ دزەکان بڵاو دەکاتەوە لە ئەکاونتەکەکانی خۆیدا.

دەڵێ، “تکایە جاری داهاتوو کە دێن بۆ دزی، پێش ئەوەی بڕۆن ماڵەکە پاک بکەنەوە، چونکە من وەسوەسەی پاکوخاوێنیم هەیە.”

خاتوونی جوان، دز چووەتە ماڵەکەت، خۆ کارمەدنی پاککردنەوەی ماڵت داوانەکردووە!

ئەلیشا، ئەوەندەی خەمی ماڵەکەی بوو کە تێکیان داوە، ئەوەندە خەمی کەل و پەلەکانی خۆی و ماڵەکەی نەبوو کە دزرابوو.

جا ئەمە دووەم جارە لە ماوەی 13 مانگدا دزی لەم خانمە دەکرێت، پێشتریش لەگەڵ دۆگلاس لوێزی خۆشەویستی پێشووی لە تۆرینۆ دزییان لێکرابوو.