35 هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

لە عێراق 150 هەزار پیاو لەبەر موچە خۆیان وەک ژن ناساندووە

964+

ژووری هەواڵ

لە عێراق 150 هەزار پیاو خۆیان وەک ژن ناساندووە بۆ ئەوەی موچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەرگرن، ئەمە بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتی لە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتی عێراق.

ئامارەکانی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەریدەخەن کە لە عێراق حەوت ملیۆن کە لەنێو تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون کە لە 900 هەزار خێزان پێکدێن.

ئەحمەد خەڵەف، سەرۆکى دەستەکە بە ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقى راگەیاندووە، لەماوەى رابردوودا، 35 هەزار سەرپێچیکار لە تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی ئاشکراکراون و چاوەڕواندەکرێت لە مانگەکانى داهاتوودا بگاتە 300 هەزار سەرپێچى.

سەرۆکى دەستەى پاراستنى کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، موچەى سوودمەندانى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی هاوتاى موچەى فەرمانبەرە و 90%ى دەرۆزەکاران موچەى چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە.

“زۆرینەى ئەو رێکخراوانەى بانگەشەى هاوکاریکردنى هەژاران دەکەن مافیاى رێکخراون، سەربارى ئەوەش 150 هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنى موچەى پاراستنى کۆمەڵایەتیی و وەک ژن خۆیان ناساندووە”، ئەحمەد خەڵەف وای وت.

21%ـی دانیشتوانی عێراق هەژارن

21%ـی دانیشتوانی عێراق هەژارن