لەبارەى کارى میدیایى

کونسوڵخانەى ئەمریکا پێشوازى لە هەڵوەشانەوەی بڕیارێک دەکات

964+

وریا فەتاح

کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر، پێشوازى لە بڕیارى وەزارەتى رۆشنبیر و لاوانى حکومەتى هەرێم دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى رێنمایى رێکخستنى کارى میدیایى.

بەپێى راگەیەنراوەکەى کونسوڵخانەى ئەمریکا، رێنمایی رێکخستنی کاری میدیایی ژمارە 1ـى ساڵی 2023 کە لەمانگی ئایاری ساڵی رابردوو دەرچوێندرابوو، دەبووە مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی رێوشوێنی ئەمنی بۆ رۆژنامەنوسانی ئۆنلاین.

لە راگەیەنراوەکەی کونسوڵخانەى ئەمەریکا ئەوەش هاتووە، “پێمانوابوو رێنماییەکە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی راگەیاندن، بۆیە پێشوازى لە بڕیارەکەى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێم دەکەین، بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکەى”.

وەک ئەوەى کونسوڵخانەکە ئاماژەى پێکردووە، ئەم بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی رێنماییەکە دەرخەری بەدەمەوەھاتنی حکومەتی ھەرێمە بۆ ئەو نیگەرانیانەی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەوڵە ناوخۆییەکانەوە بەرزکرانەوە بەمەبەستی باشکردنی دۆخی ئازادی راگەیاندن.

جەختیش دەکاتەوە لە پابەندین بەکارکردن لەگەڵ ھاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە باشکردن و بڕەودان بە ئازادی ڕاگەیاندن و میدیای بەرپرسیار لە هەرێمى کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێى بەیانى ژمارە 1ـى ساڵى 2024ـى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان کە لە رۆژى 17.1.2024 دەرچووە و واژۆى حەمەى حەمە سەعید، وەزیرى رۆشنبیرى لەسەرە، تێیدا هاتووە کە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەى رێنمایى ژمارە 1ـى ساڵى 2023ـى تایبەت لە کارى میدیایى لە هەرێمى کوردستان و کارکردن بە رێنمایى پێشویان بە ژمارە 1ـى سساڵى 2014 (رێنمایى رێکخستنى فریکوینسى سپەیس لە هەرێمى کوردستان).

رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ کاری میدیا بەفەرمی هەڵوە...

رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ کاری میدیا بەفەرمی هەڵوەشێندرایەوە