لە 18 ساڵى رابردوودا

تەنیا نۆ پڕۆژەى وەبەرهێنان لە هەڵەبجە ئەنجامدراون

964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە

لەماوەى 18 ساڵى رابردوودا، تەنیا نۆ پڕۆژەى وەبەرهێنان لە هەڵەبجە ئەنجامدراون، سەرۆکى ژوورى بازرگانى پارێزگاکەش دەڵێت: حکومەت کارئاسانى بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران ناکات تا پڕۆژەکانیان بێننە هەڵەبجە.

تاهیر شێخ عیزەدین، سەرۆکی ژوری بازرگانی هەڵەبجە بە 964ی وت،”چەندین کێشەو گرفت هەن بۆ بازرگانان کە تیایدا پرۆژەکانیان بهێننە پارێزگای هەڵەبجەوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمە ئیرادەیەکی بەهێز نیە کە پارێزگای هەڵەبجە ئاوەدان بکرێتەوە و کارئاسانی بکرێت بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران کە پرۆژەکانیان بهێننە هەڵەبجەوە”.

سەرۆکی ژوری بازرگانی هەڵەبجە، پێشنیارێک بۆ حکومەت دەخاتەڕوو لەوانە کەمکردنەوەى باج لەسەر کۆمپانیاکان و داشکاندنى کرێى کارەبا، هۆکارى بەهێز دەبن بۆ راکێشانى کۆمپانیاکان بۆ هەڵەبجە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی لە رێگەی 964ـەوە پەیامێک بۆ بازرگانان دەنێرێت و دەڵێت: تا سەرئێسقان هاوکارتان دەبین کە پرۆژەکانتان بۆ هەڵەبجە بهێنن و لەهەر بەرێوەبەرایەتیەک گرفتیان بۆ دروستبوو ئامادەین وەک پارێزەرێک هاوکاریان بین.

هەرچەندە لە 13.3.2014ـەوە، بەبڕیارى حکومەتى هەرێم هەڵەبجە وەک چوارەم پارێزگاى هەرێم دیاریکراوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى تائێستا پڕۆژە یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە پەرلەمانى عێراق پەسەند نەکراوە. هەنگاوەکانى بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانى کەرتى وەبەرهێنان لەو پارێزگایەدا لە ئاستێکدا وەستاوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

پارێزگای هەڵەبجە خەڵوەتگەی پیری لێ نییە

پارێزگای هەڵەبجە خەڵوەتگەی پیری لێ نییە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار ...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات