بۆ ناساندنی کلتور

وەزارەتی رۆشنبیری پرۆژەیەکی وەرگێڕان جێبەجێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی رۆشنبیری پرۆژەیەکی بۆ وەرگێڕانی چەن کتێبێکی کوردی راگەیاندووە و دەڵێت ئامانج لەم کارەیان ناساندنی کلتوری هەرێمی کوردستانە بە جیهانی دەرەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.2.2024، نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی وەرگێڕانی نزیکەی 40 کتێب بۆ سەر زمانە جیهانییەکان، كار ده‌كرێت بۆ ناساندنی كولتوور، فه‌رهه‌نگ، رۆشنبیری و لایه‌نه‌ جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ جیهان.

کتێبەکان لەبواری مێژوو، جوگرافیا، ژینگە، فه‌رهه‌نگ، كولتوور و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ نوسراون و وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی و فەڕەنسی.

“بەشێک لە کتێبەکان پێشتر لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕدراون، بەشەکەی دیکەشی لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لە زانکۆ و ئەکادیمیای کوردی وەرگێڕانیان بۆ دەکرێت”، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم وای وت.

لەدوای وەرگێڕان، کتێبەکان لەلایەن کەسانی بیانی پێداچوونەوەیان پێدادەکرێت و ئینجا چاپدەکرێن.

مۆزەخانەیەکی تایبەت بە مێژووی پۆلیس دادەمەزرێندرێت

مۆزەخانەیەکی تایبەت بە مێژووی پۆلیس دادەمەزرێندرێت