ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه‌

له‌ زاخۆ پۆلیس و بازرگانێكی ماده‌ى هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رووبەڕووبوونەوە و تەقەکردن لە نێوان پۆلیسی زاخۆ و بازرگانێکی مادەی هۆشبەر روویداوە.

روداوەکە لە گەڕەکی فرقێ بووە لە زاخۆ و بە دیاریکراوی کاتژمێر 10ـی بەیانی.

پۆلیسی زاخۆ چوونە گەڕەکی فرقێ بۆ ئەوەی بازرگان و بەکارهێنەرێکی مادەی هوشبەر دەستگیریبکەن، دوای خۆ رادەستنەکردنی بازرگانەکە، شەڕە تەقە لە نێوان بازرگانەکە و پۆلیسی زاخۆ رویداوە.

شایەتحاڵێک کە شەڕە تەقەکە لەبەردەم ماڵی ئەوان رویداوە بۆ 964 وتی، “دوای بیستنی دەنگی تەقە لەماڵەوە دەرچووم، بینیم پۆلیس چەکیان هەڵگرتووە و بازرگانەکەش چەکی پێبووە و ئۆتۆمبێلێکی تەکسیشی بە زەبری چەک رفاندووە، هەڵاوتووە.

.”سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی زاخۆ: بە 964ـی وت، کەس لە رووداوەکە بریندارنەبووە و تومەتبارەکەش هاڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و پۆلیسی زاخۆش سەرقاڵی دەستگیرکردنی تومەتبارەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی