لە سنووری زاخۆ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە ناوچەی سحێلا کەسێک گیانی لەدەستداوە.

روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگای نێوان سحێلا بۆ گوندی شریکیێی قەزای زاخۆ بووە.

محەمەد سلێمان وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە بەتەنیان لە ئۆتۆمبێلەکەی بووە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

زاخۆ به‌ پلانێكی نوێ سزاى شۆفێران ده‌دات

زاخۆ به‌ پلانێكی نوێ سزاى شۆفێران ده‌دات

پێداچوونەوە: توانا نەقی