جارێ پلانه‌ و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت

ته‌له‌فریكه‌كه‌ى ئاكرێ سێ چیا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پلانێك له‌ قایمقامییه‌تى قه‌زاى ئاكرێ هه‌یه‌، بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌ى ته‌له‌فریكێك و قایمقامیش ده‌ڵێت، سێ چیاى سنوورى قه‌زاكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ته‌له‌فریكه‌كه‌ له‌ چیاى كیشه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ چیاى سه‌رى ئاكرێ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ سه‌ر چیاى كه‌لك.

دلاوه‌ر بوزو میكائیل، قایمقامى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، له‌سه‌ره‌تاى پلاندانان دان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ و دواتریش ده‌درێته‌ ته‌نده‌ر.

وتیشی “ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌مان و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێت”.

له‌ سنوورى دهۆك پڕۆژه‌یه‌كی ته‌له‌فریكی هه‌یه‌ و یه‌كێكى دیكه‌ش له‌ دروستكردندایه‌.

تەلەفریکی چیای زاوا، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری دهۆک، لە ساڵی 2021 له‌ ژێرناوى Happy Park Duhok  دروستکراوە و له‌ دهۆكه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر چیاى زاوا.

ته‌له‌فریكی چیاى گارا‌ش له‌ دروستكردندایه‌ کە دەکەوێتە گەلی سەرسنگ بۆ ترۆپکی ئه‌م چیایە و لەلایەن کۆمپانیای UB Holdingی نەمسایی جێبەجێ دەکرێت.