37 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە
مانگی رابردوو نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی جمەی هاتووە
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی یەکی ئەمساڵ هەزار و 683 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 37 نەشتەرگەریش کراوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیە 113 نەخۆشیان داخڵ کراون و 12 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا 253 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 158 هەناوبینی كۆڵۆن و 46 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 18 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 74 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 17 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها 77 سۆنەر و 46 تیشك و 17 پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ 713 نەخۆش کراوە.
لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوودا، کەمتر لە هەزار و 500 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.