بینای یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان - وێنە: 964
بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون
چوار هەزار کەمئەندام فۆڕمیان پڕکردووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بۆ وەرگرتنی 240 یەکەی نیشتەجێبوون، لە شاری سلێمانی نزیکەی چوار هەزار فۆڕم لە لایەن کەمئەندامانەوە پڕکراوەتەوە و پڕۆسەکەش تا 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
هەفتەی ڕابردو پڕۆژەی پێدانی 240 یەکەی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی بە قیستی درێژخایەن بۆ کەمئەندامانی سلێمانی راگەیەندرا.
سامان حسێن، بەرپرسی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، “خواستێکی زۆر لەسەر یەکەکان هەیە و کەمئەندامان بە رێژەیەکی زۆر دێن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تا بچنە کێبرکێی وەرگرتنی یەکەکانەوە”.
وتیشی، “ئەو کەمئەندامەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دەبێت ئەندامی یەکێتی کەمئەندامان بێت و موچەی کەمئەندامی هەبێت و تەمەنی سەر و 18 ساڵ بێت و دانیشتووی سلێمانی بێت و سووودمەند نەبوبێت و هیچی بە ناوەوە نەبێت”.
پڕۆژەکە ناوی ژیانەوەیە و لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێت و 24%ـی بۆ کەمئەندامانە، پێشەکییەکەی پێنج هەزار دۆلار دەبێت و مانگانە 150 هەزار دینار قیستەکەیەتی.
لە سنووری سلێمانی نزیکەی 16 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بڕیار درا بە دابەشکردنی 240 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمئەنداماندا