ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ راگەیەندرا
ماكرۆن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به‌م زووانه سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق پاتریك دۆریل كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا به سودانی راگه‌یاندووە، كه ئیمانوێل ماكرۆن له زووترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی عێراق ده‌كات، له پێناو كاری راوێژكارانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراق.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، ماكرۆن حه‌زده‌كات به زووترین كات سه‌ردانی عێراق بكات، دووپاتی كاركردنی هاوبه‌شیشی كردووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و یاداشته لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ره به كاری هاوبه‌ش بدرێت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كاری راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا و رۆڵیان له پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
دواجار له كۆتاییه‌كانی ئابی 2021 ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی كرا و دواتر به دووقۆڵی به ئۆتۆمبێل پیاسه‌یان به ناو شاری هه‌ولێردا كرد.
هه‌روه‌ها له 26.1.2023 ماكرۆن و سودانی له پاریس رێككه‌وتنی هاوكاری ستراتیژییان واژۆ كرد، كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به بواری وزه هه‌یه.