کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن
“سه‌رۆكی عێراق داوای سه‌ردانی ئه‌مریكای نه‌كردووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆك كۆمار داوای سه‌ردانی ئه‌مریكای كردبێت، داوای روونكردنه‌وه‌ش له‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌ن، كه هه‌واڵێكی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13.2.2024 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تۆڕی 964 بینیویه‌تی، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای سه‌ردانی ئه‌مریكای نه‌كردووه، دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق جێگیره.
له روونكردنه‌وه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی زانیاری ناڕاستی له باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بۆ واشنتن بڵاوكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سه‌رۆك كۆمار داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له باره‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێسته‌كانی جێگیرن، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌روه‌ها دووپاتیده‌كاته‌وه، به مافی خۆیان ده‌زانن رێگه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هه‌واڵانه بگرنه‌به‌ر، جگه له‌وه‌ش داوا له كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵگه بخه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به هه‌واڵه “چه‌واشه‌كارانه‌كه‌یان”.