چیرۆكی راستهقینهی گهنجێكه
گهنجێكی كورد رۆمانێك به شهش زمان بڵاودهكاتهوه
964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
خوێندکارێکى زانکۆى هەڵەبجە، بە کورتە رۆمانێک چیرۆکى هەستبزوێنى ژیانى راستەقینەى گەنجێکى کورد دەنووسێتەوە و بە شەش زمان بڵاوى دەکاتەوە.
عەبدولڕەحمان عوسمان، خوێندکارێکى قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی هەڵەبجە و پێشتر سێ بەرهەمى چاپکراوى بڵاوکردووەتەوە و لە نوێترین بەرهەمیشدا، کورتە رۆمانێکى بە ناونیشانى (ئەو فرمێسکانەى دەیانشارینەوە) بڵاوکردەوە کە ناوەڕۆکەکەى باسکردنە لە چیرۆکى راستەقینەى گەنجێکى کورد.
لە بارەى رۆمانەکەوە، نووسەرەکەى بە 964ى وت،”ناوەڕۆکى رۆمانەکە باسکردنە لە چیرۆکى هەستبزوێنى گەنجێکى کورد، کە ئێستا خاوەن پلەو پایەیەکى بەرزە، بەڵام پێى باش نەبوو ناوى ئاشکرا بکەم”.
عەبدولڕەحمان عوسمان، وەک یەکەم گەنجى کورد بانگهێشتى وڵاتى سکۆتلەندا کراوە بۆ ئەوەى لە پێشەنگایەکى کتێبدا بەشداریى بکات، چونکە بەرهەمەکەى بە هەر شەش زمانى (فەڕەنسی، ئینگلیزی،عەرەبی، فارسی، ئیسپانی، تورکی)، بڵاوکراوەتەوە.
عەبدولڕەحمان ئێستا تەمەنی تەنیا 22 ساڵە و وەک خۆى دەڵێت، ئەمە کۆتا بەرهەمى نابێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح