ئەمڕۆ قەڵاکەیان رووخاند
كه‌سوكاری كوێخا دێرین چی ده‌ڵێن و خۆی چی لێهاتووه؟
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی چوونه سه‌ر قه‌ڵای عوزێرییه‌كان، كه شوێنی كوێخا دێرینی پله‌داری سه‌ربازییه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و قه‌ڵاكه‌یان رووخاند.
964 له نزیك قه‌ڵا رووخاوه‌كه‌ی كوێخا دێرین بوو، هه‌ندێك زانیاریی جیاوازی له كه‌سوكاری ده‌ستكه‌وت.
ئه‌م پێشهاته دوای ئه‌وه دێت، ئاسایشی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “فەرمانی دەستگیرکردن بۆ كوێخا دێرین دەرکراوە، بە پێی مادەی 405 – 31ـی لە یاسای سزادانی عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا