لە درەنگانی شەو

پۆلیسی زاخۆ تەقەکەرێکی دەستگیرکردووە سێ جۆر چەکی لابووە

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی زاخۆ کاتژمێر 1:00ی دوێنێ شەو تەقەکەرێکیان دەستگیرکردووە کلاشینکۆفێک و دەمانچەیەک و سێ نارنجۆکی لابووە، لە نزیک یاریگای زاخۆ بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەی کردووە، هەر ئەو تۆمەتبارە چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆ دوو جاری دیکە تەقەی هەڕەمەکی کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، (ز، ح، ع) ناوی ئەو تۆمەتبارەیە کە دەستگیریانکردووە، دوای ئەوەی دوێنی شەو تەقەی کردووە مەفرەزەیەکی پۆلیسی زاخۆ گەیشتوونەتە شوێنەکە و تۆمەتبارەکەیان قۆڵبەست کردووە.

رائید ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت، لەئەنجامی تەقەکردنەکە زیان بە دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە، بەڵام هەر زوو پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر هەمان ئەو کەسە لەناو ئۆتۆمبێلێکی رەنگ رەشی جۆری کلایزەر (ئۆباما) تەقەی هەڕەمەکی کردبوو، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو بوو، بەڵام تەنیا ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەرکرابوو.

وەزارەتی ناوخۆ: لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 ھەزار چەکی بێ مۆڵ...

وەزارەتی ناوخۆ: لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 ھەزار چەکی بێ مۆڵەت تۆمارکراون