شەونم چییە؟

شەونم لەسەر گەڵای گەنمەکانتان هەبوو سەمادی لێ مەدەن

964+
ئەحمەد مستەفا

جوتیارە نموونەییەکەی کرپچنە دەڵێت، جوتیاران دەبێ رەچاوی رێژەی پلەی گەرمی بکەن، کاتێک دەیانەوێت پەینی کیمیایی، یان سەماد بدەن لە گەڵای گەنمەکانیان نابێت شەونمی لەسەر بێت.

شێخ جەمال کرپچنە، جوتیارە نموونەییەکەی سەنگاو ئەمڕۆ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆی لە گوندی کرپچنەی سەنگاو، شەونم-ی بینیوە، ئەو بە 964ی وت، کاتژمێر 9:35 خولەکی بەیانی شەونم لەسەر گەڵای گەنمەکەم هەبووە، راستییەکەی نابێت ماددەی قڕکەر یان سەماد و پەینی کیمیایی بدەین بە گەڵای گەنمەکانمان کاتێک شەونم لەسەر پەڕی گەنمەکانمان هەبوو.

ئەو وتی، بوونی شەونم بەسەر گەڵای گەنمەوە، کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر قڕکەرەکە نابێت، چونکە شەونمەکە رێگە نادات سەمادەکە کاریگەریی هەبێت بۆ لە ناوبردنی گەنە و حەشەراتەکان، ئێمە وەک جوتیار دەبێت رەچاوی کەشوهەوا و پلەی گەرمی بکەین لە کاتی پرژاندنی قڕکەردا، وا باشترە پلەی گەرمی بەرزبێت.

شەونم چییە؟
شەونم، چەند دڵۆپێک لە ئاوە، بەیانیان زوو لەسەر گەڵای رووەکەکان و تەنە رەقەکان دەردەکەوێت، کە هەوایان بەردەکەوێت.
بە وتەی رژیار محەمەد، ئەندازیاری کشتوکاڵ بێت، چەند هۆکارێک دەبنە یارمەتیدەر لە دروستبوونی شەونم دا ئەوانیش:
1- پاکیی ئاسمان لە شەودا.
2- بوونی با.
3- نزمبوونەوەی پلەی گەرمی تەنە رەقەکان لە شەودا.

لە ناحیەی سەنگاو جۆرە گەنمێک گوڵی کردووە

لە ناحیەی سەنگاو جۆرە گەنمێک گوڵی کردووە

سەرمایە و گەنمی بەشێک لە جوتیاران تەنک بووە

سەرمایە و گەنمی بەشێک لە جوتیاران تەنک بووە