گوندی پیرداود لە تەنیشت وێستگەی کارەبای هەولێرە. فۆتۆ: 964
لە تەنیشت وێستگەیەکی گەورەن
خەڵکی گوندێک خۆیان داوای کەمکردنەوەی کارەبایان کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاوڵاتیانی گوندی پیرداود له سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك، به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه داوایان كردووه كاره‌بای مۆلیده‌ی گونده‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ كاسبكارانی گونده‌كه دروست كردووه.
گوندی پیرداودی له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – مه‌خمووره و له نزیك وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌بای نیشتمانییه، كه به وێستگه‌ی “ئه‌حمه‌د ئیسماعیل” ناسراوه.
هاوار سابیر خاوەنی مۆلیدەی گوندی پیرداود بە 964ی وت، “خەڵك لە رێگەی ئەنجومەنی مۆلیدەكانهوه داوایان كردووە مۆلیدەكان كەم كار بكات، لەبەر زۆری پارەی ئەمپێرەكان، چونكه توانای داراییان نییه، منیش پابەندم بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی مۆلیدەكان”.
ئاكار دیدار بەڕێوه‌بەری بەشی چاككردنەوەی كارەبای ناحیەی شەمامك بۆ 964 رایگەیاند، سیستمی پێدانی كارەبای ئەو ناوچەیە لەلایەن بەشی كۆنترۆڵ و سەیتەرەی كارەباوه دیاریی كراوە، لە رێگەی دوو خشتەوە ماوەی 6 كاتژمێر كارەبا دابەش دەكەین و هەموو ئەو كارەبایەی كە وەری دەگرین لە وێستگەی غازی كارەبایی هەولێرە.
ئه‌م بڕیاره كێشه‌ی بۆ كاسبكارانی گونده‌كه دروست كردووه، نیاز مه‌حمود، خاوەنی سەرتاشخانەیه له پیرداود و بە 964وت، “نەبوونی كارەبا وادەكات كارەكەی ئێمە بوەستێت، چونكه كاری ئێمە به كاره‌باوه پەیوەستە”.
محه‌مه‌د عوسمانیش خاوەنی دوكانی فرۆشتنی مۆبایلە و بۆ 964 وتی، نەبوونی کارەبا رێکخستنی کارەکانی تێكدەدات، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لە رووی دەروونییەوە تەندروست نەبن و له كرداره‌كانیان شڵەژاو و تووڕه‌بن.
ناحیەی شەمامك لە 53 گوند و چوار گەڕەک پێكهاتووە و 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا