لە چاو ساڵی رابردووەوە

ئاگاتان لێیە قەل هەرزان بووە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

فرۆشیارێکی پەلەوەری قەل دەڵێت، هەر کیلۆیەک پێنج بۆ شەش هەزار دینار لە چاو ساڵی رابردوو هەرزانتر بووە و هۆکارەکەشی رووندەکاتەوە.
ئیسماعیل مەحمود، لە ژێر پردەکەی سلێمانی دوکانی پەلەوەری هەیە و بە وتەی خۆی، زۆرترین کڕیارەکانی، کڕیاری قەل و قازن، بەڵام دەڵێت ئەمساڵ خواست لەسەر کڕینی قەل کەمبووەتەوە.
ئەو وتی، “ساڵی رابردوو قەلی کوردی کیلۆی چووە 24 هەزار دینار، ئەمساڵ قەلی کوردی کیلۆی ناگاتە 20 هەزار دینار، جۆرێکی تری قەلیش لە بازاڕ هەیە ساڵی رابردوو کیلۆی بە 19 هەزار و 20 هەزار دینار بوو، ئەمساڵ کیلۆی بە 14 بۆ 15 هەزار دینارە”.

بە بڕوای ئەو فرۆشیارە، زۆریی خواست لەسەر قاز هۆکاری کەمبوونەوەی خواستە لەسەر قەل و هەر ئەوەش نرخەکەی دابەزاندووە.
وتیشی، “10 ساڵیش دەبێت هێندەی ئەمساڵ خواست لەسەر قاز نەبووە، ساڵی رابردوو کیلۆی لە نێوان نۆ بۆ 11 هەزار دیناردا بوو، ئەمساڵ کیلۆیەک قاز چووەتە 14 هەزار دینار”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نرخی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی بەرزبووەتەوە

نرخی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی بەرزبووەتەوە