شارەوانی؛ کێشەی ئۆتۆمبێلمان هەیە
چەند هەفتەیەکە زبڵ و خاشاكى 1700 ماڵى زاویتە کۆنەکراوەتەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه نزیكه‌ى هه‌زار 700 ماڵى چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ى زاوێته له زبڵ و خاشاك پاكنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركراوه.
گوندەکانی ئیمێنکی و بەرێ بەهار و دەوروبەرەیان كێشه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكیان بۆ دروستبووه.
حەسەن مزیری، هاوڵاتی گوندی ئێمینکێ بە 964ـى وت، چەند هەفتەیەکە هیچ ئۆتۆمبێلێکی كۆكردنه‌وه‌ى زبل و خاشاک نەهاتوونە ناو گەڕەکەکەیان.
ده‌ڵێت “ته‌نیا هاتوون لەسەر شەقامی گشتی گوند زبڵ و خاشاک هەڵدەگرن و ده‌ڕۆن”.
نەوزاد عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی زاویتە بە 964ـى وت، بەهۆی بوونى گرفت له گرێبەستەکانی کۆمپانیای كۆكه‌ره‌وه‌ى زبڵ و خاشاک كۆكردنه‌وه‌ى خاشاك راگیرا، دواتر کۆمپانیایەکی تر گرێبەستەکەی واژۆ کرد.
وتیشی “ئێستا كێشه‌كه چارەسەر بووە و وردە وردە هەموو ناوچەکان پاک دەکەینەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ناحیەی زاویتە تەنها سێ ئۆتۆمبیل و بارهەڵگرێک هەیە هەفتەی دووجار دەچنە گوندەکان و هەندێکجار تەنانەت لە یەک رۆژدا تەواوی گوندەکە تەواو ناکات و بۆ هەفتەی دواتر دەمێنێتەوە.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى سنورەکەیان گەورە و فراوانه و فریا ناکەون هەموو ناوچەكه لە رۆژێکدا پاک بکەنەوە.
باسی له‌وه‌شكرد، چەندین جار لایەنی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی دهۆکیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، کە پێویستیان بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكه هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا بۆیان دابین نه‌كردووین”.
ناحیەی زاویتە سەر بە پارێزگای دهۆکە و زیاتر لە 10 کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن