دوو کلینکی راوێژکاری کراونەتەوە

لەمەوبەدوا لە زاخۆ ئێواران بەنرخێکی هەرزان نەخۆش چارەسەر دەکرێت

964+

شڤان يەبدوڵا – زاخۆ

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بوو بە خاوەنی چوار بەش لە دوو کلینیکی راوێژکاری ئێواران و بلیتەکانی هەرزان دەبێت.

ئەو کلینکانەی کراونەتەوە لە دوو شوێنی جیاوازی زاخۆ دەبن، یەکێکیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ و ئەوەی دیکەیان لەناو سەنتەری شار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵکی هەموو گەڕەکێک لێ سودمەندبێت و بتوانن بەئاسانی بگەنە شوێنەکە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، بلیتی چوونە ژوورەوە لەو کلینکانەی کراونەتەوە چوار هەزار دینار دەبێت، هەموو پشکنینەکانیش بە جیاوازی 60% کەمتر لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەبێت.

سیروان ئەحمەد، بەرێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە 964ی وت، پێشووتر خەڵک دەبوو پارەیەکی زۆر بدات لە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت، بەڵام ئەو کلینکانە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە تا 12:00ی شەو کراوە دەبن.

ئەو کلینکانەی کراونەتەوە هەریەکە لە بەشەکانی دڵ، هەناو، گوێ، ئێسک و شکان، منداڵان، کۆئەندامی دەمار لەخۆدەگرن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پزیشکی داد لە زاخۆ پزیشکی نییە

پزیشکی داد لە زاخۆ پزیشکی نییە