هەموو کڕین و فرۆشتنێک دەبێتە ئەلیکترۆنی

کۆمەڵەی بانکە عێراقیەکان: 24 هەزار ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی دابەشکراوە

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکی کۆمەڵەی بانکەکانی عێراق دەڵێت، لەماوەی ساڵێکدا توانراوە 24 هەزار ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) بەسەر شوێنە بازرگانییەکان دابەش بکرێت و ئەو پرۆسەیە بە خێرایی لە جێبەجێکردندایە.

عەلی تارق بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی بانکەکانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەی کردووە وتویەتی، دۆسیەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم مامەڵە داراییەکان هەنگاوێکی باشی لە عێراق بڕیوە و لەماوەی ساڵی رابردوودا توانراوە 24 هەزار ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) بەسەر شوێنە حکومی و تایبەتەکان دابەش بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی 2022 تەنیا حەوت هەزار ئامێر دابەشکرابوو.

بەوتەی عەلی تارق، پرۆسەکە زۆر خێرایە و تەنیا لە ساڵی رابردوودا دوو ملیۆن و نیو کارت بۆ هاوڵاتیان دروستکراوە تا لەبری پارەی کاش لە فەرمانگە حکومی و شوێنەکانی کەرتی تایبەت بەکاربهێنرێت.

ساڵی پار حکومەتی عێراق بڕیاریدا مانگی حوزەیرانی 2024 دوا وادەیە بۆ هەموو مامەڵەیەک بە پارەی کاش و دەبێت مامەڵەکان ببێتە ئەلیکترۆنی.

تا مانگی شەشی ئەمساڵ لە عێراق هەموو پارەدانێک دەبێتە ئ...

تا مانگی شەشی ئەمساڵ لە عێراق هەموو پارەدانێک دەبێتە ئەلیکترۆنی