قازانجەکە کەمیکردووە

داناغاز 160 ملیۆن دۆلار قازانجی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

قازانجی کۆمپانیای داناغاز لە ساڵی 2023ـدا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 160 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵی پێشتر 22 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024، کۆمپانیای داناغاز لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمبوونی داهاتەکەی لە ساڵی 2023ـدا بەهۆی ئەوە بووە کە لە هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێناندا بووە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و دابەزنینی نرخی هایدرۆکاربۆنات بووە لەگەڵ کەمبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.

تێکڕای نرخی بەرمیلێک غازی شل کە کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا فرۆشتوویەتی 35 دۆلار بووە له‌كاتێكدا‌ له‌ 2022دا هه‌ر به‌رمیلێك غازی شل به‌ 42 دۆلار فرۆشراوه‌.

داناغاز دەڵیت، حەقدەستی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا بە رێگەی 7٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 53 ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە ساڵی 2022ـدا حەقدەستی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 57 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2023ـدا رێژەی بەرھەمھێنان لە کۆرمۆر بەرێژەی 8٪ زیادیکردووە، بەمەش رێژەی بەرهەمی پاکی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 36 ھەزار و 900 بەرمیل غازی لە رۆژێکدا.

لیژنەکەی کەرکوک: غازەکەی کۆرمۆر بەم بۆرییە ناگات

لیژنەکەی کەرکوک: غازەکەی کۆرمۆر بەم بۆرییە ناگات