ئاژه‌ڵدارێكى گوندى هه‌سنان وڵاغه‌كانى ده‌له‌وه‌ڕێنێت
“دێی گیا” خۆراكى ئاژه‌ڵ له‌ناو به‌فردا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى هه‌سنانى سه‌ر به دیاناى ئیداره‌ى سۆران، ئاژه‌ڵدارێك به‌م زستانه كه به‌فر له سنووره‌كه‌ى باریوه وڵاغه‌كانى ده‌له‌وه‌ڕێنێت.
خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه ناوى مام ئیسماعیله، ژماره‌یه‌ك سه‌ر بزن و وڵاغى هه‌یه و به‌شێكی زۆرى ژیانى له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه.
به‌پێی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئاژه‌ڵداره به‌فر له‌سه‌ر “دێی گیا”یه‌ك له گونده‌كه‌ى لاده‌بات و ئه‌و گیایه‌ى له‌به‌هاردا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانى دروێنه‌ى كردووه، ئێستا له وه‌رزى زستان و له‌ناو به‌فردا پێیان ده‌دات.
به‌گشتى ئاژه‌ڵداره‌كان له‌ناوچه كوێستانیی و سارده‌كان دوو جۆر (دێ) بۆ خۆراكى ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ زستان دروست ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان “دێی گیا” كه گیاى به‌هاره‌ى بۆ دروێنه ده‌كرێت و دووه‌میشیان “دێی چروو” كه له داره‌كانى به‌ڕوو و مازوو ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان زیاتر تامه‌زرۆى خواردنى ئه‌م خوراكه زستانیه بن، له‌كاتى پێدانیان بۆیان خوێ رشێن ده‌كرێت و تامه سوێره‌كه زیاتر هانیان ده‌دات بۆ خواردنى.
هیمداد رزگار، خه‌ڵكى گوندى هه‌سنان به 964ـى وت، له گونده‌كه‌یان ئاژه‌ڵدارێكى زۆرى لێیه و به‌شێكى زۆریشیان ژیانیان له‌سه‌ر به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیانه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌م ئاژه‌ڵدارانه بۆ زستان “دێ” بۆ خۆراكى زستانه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن.، كه مام ئیسماعیل یه‌كێكه له‌و ئاژه‌دارانه”.
دروستكردنى “دێى گیا و چروو” له وه‌رزى به‌هاردا به‌هه‌ره‌وه‌زى ده‌كرێت كاتێك دره‌خت و گژوگیان له‌وپه‌ڕى گه‌شه‌سه‌ندنى دایه.