یانەی نەسڕ. فۆتۆ:X
رۆناڵدۆ یاریی ده‌كات
ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی تۆپی پێی سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كی به‌هێزدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ردوو یانه‌ی نه‌سر و هیلال له كۆتایی فێستیڤاڵی وه‌رزی ریاز رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
لویس كاسترۆ راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌سڕ رایگه‌یاند، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ له یارییه‌كه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن.
یارییه‌كه كاتژمێر 09:00 له یاریگه‌ی مه‌مله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاسترۆ رایگه‌یاند، یانه‌ی نه‌سڕ له خولی ئاسیا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و له یاریی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر مه‌یامیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه تیپه‌كه توانای هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر تیپێكی جیهان یاریی بكات.
هه‌روه‌ها وتی، یارییه‌كه گرنگه و بردنه‌وه و دۆڕان تێیدا، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بارودۆخی تیپه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیبه‌نه‌وه.