دوو سەرکردەی حزبوڵا کوژراون

964+

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێک لەناوچەی مەشتەلی بەغدا بڵاوکراونەتەوە، دوو سەرکردەی حزبوڵای عێراقی کوژراون.

هەریەکە لە ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان علیاوی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوون، کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵای عێراقن.

کەناڵەکانی نزیک لە ئێران بڵاویانکردووەتەوە ئەو سەرکردانە، وەک دوو چالاکوانی کارای بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بە‌‌غدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتوو، ئەو ئۆتۆمبێلە بە سێ موشەکی ئەمریکی کراوەتە ئامانج.