"گروپە چەکدارەکان بوون"

لە عەفرین 81 دار زەیتون بە بەرچاوی خاوەنەکانیانەوە بڕدرانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناوچەکانی شەرا و جێندەریسێ- ی کانتۆنی عەفرین، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەڕێوەدەبرێ، زیاتر لە 81 دار زەیتونی بەتەمەن بە “بەرچاوی خاوەنەکانیانەوە” بڕدراونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤ لقی عەفرین بێت، “چەکداری گروپە خۆجێییەکان کارەکەیان ئەنجامداوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا کە رێکخراوی مافی مرۆڤ لقی عەفرین زانیارییەکانی ئاشکراکردووە، بڕینی هەڕەمەکی دار زەیتونەکان لە دارستانە گوند نشینەکان، لەلایەن چەکدارانی (سوپای نیشتمانی سوریا) ئەنجامدراون، و لەناو موڵکی تایبەتی خەڵکدا، زیاتر لە 81 دار زەیتون بڕدراونەتەوە.

لە رۆژئاوای کوردستان زەیتی زەیتوون نرخەکەی بووەتە دوو ...

لە رۆژئاوای کوردستان زەیتی زەیتوون نرخەکەی بووەتە دوو هێندە

بەشێک لە دار زەیتونەکان کە ژمارەیان 35 داری بە تەمەن بووە، لەسەر رێگای لاوەکیی نێوان کەوکەبە و تلف، لە ناوچەی جێندەریسێ بڕدراونەتەوە کە خاوەنەکەی هاوڵاتییەک بووە بە ناوی، عەبدولحەمید سالم، هەروەها لەسەر موڵکی هاوڵاتی عیسمەت خەلیل، زیاتر لە 46 نەمامی زەیتون بە چەن قۆناغێک لە چەند کێڵگەیەک کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی شاران و گوندی مەتینایان بڕدراونەتەوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، بڕینەوەی سەرجەم ئەو دارانە بە بەرچاوی خاوەنەکانیانەوە ئەنجامدراوەن و گروپی چەکداری سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا بە چەند هەڵمەتێک کارەکەیان کردووە، تائێستا داتایەکی دروست لە بەردەست نییە بۆ ژمارەی ئەو دارانەی بڕدراەنەتەوە، بەڵام هەزاران داری تێپەڕاندووە.

دوو ژنی بەندکراو لە عەفرینەوە بۆ تورکیا گواسترانەوە

دوو ژنی بەندکراو لە عەفرینەوە بۆ تورکیا گواسترانەوە