باڵندەی بۆ دەهێنن

لە رانیە ماڵە دارینە بۆ باڵندەکان دروستکرا

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، لەناو بازاڕی رانیە و لە شەقامی گوڵەباخ، ماڵێک لە دار بۆ باڵندەکان دروستکرا و یەکێک لە کارمەندانی شارەوانی رانیە کارەکەی لە ئەستۆ گرتووە، ئامانجیانە ئەو کارە ببێتە مایەی بەخشینی سیمایەکی جیاواز بە شارەکە.

وا بڕیارە، 50 کۆتر بۆ ماڵە دارینەکە بهێنن.

بەرهەم رەسوڵ سەرۆکی شارەوانی رانیە بە 964ـی وت، خانووەکە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی شارەوانییەوە کە خاوەنی دوکانی مۆبیلیاتە بەخۆبەخش دروستکراوە، ئەم هەفتەیە 50 کۆتر لەلایەن بەشی باخچەکانەوە دەهێنرێن و  لە ماڵەکەدا نیشتەجێیان دەکەن.

ناوچەیەکى پیشەسازى هاوبەش لە نێوان رانیە و چوارقوڕنە و...

ناوچەیەکى پیشەسازى هاوبەش لە نێوان رانیە و چوارقوڕنە و حاجیاوا دروست دەکرێت

شەقامی گوڵەباخ یەکێکە لە شەقامە بەناوبانگەکانی رانیە و دەکەوێتە بەرامبەر باخی گشتی، ژمارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و کافێی تێدا کراوەتەوە، رۆژانە سەردانیکارێکی زۆری هەیە، شارەوانی قەزاکەش دەیەوێت ژمارەی باڵندەکان بۆ پڕۆژەکە لە ئایندەدا زیاتر بکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا