پێشمەرگەی شەهید و كەمئەندام بە موچەی 18 مانگ خانەنشین دەکرێن
+964
فهرهاد حهسهن – ههولێر
بهپێی یاسای چاكسازى، پێشمەرگەی شەهید و پێشمەرگەی كەمئەندام بە موچەی ساڵێک و نیو خانەنشینان دەکرێن، ئهگهریش موچهكانیان بگاته ملیۆنێك دینار ئهوا له 12 ملیۆن دینار بهسهرهوه بۆیان خهرج دهكرێت.
لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە به +964ـى راگەیاند: بۆ شەهیدان پاداشتی کۆتایی خزمەت لە بەڕێوەبەرایەتیمان خەرج دەكرێت، كە کۆکراوەی مووچەی یەک ساڵێک و شەش مانگە، لەسەر داوای ئێمە هەمان پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو پێشمەرگانەش خەرج دەکرێن کە لە بەرەکانی جەنگ خانەنشین دەبن.
زیاتر وتی “داوامان کردووە ئەو خزمەتە بۆ هەموو پێشمەرگەیەک هەژمار بکرێت کە دەیەوێت خانەنشین ببێت یان بەهۆی تەمەنەوە خانەنشین دەبێت، چاوەڕێن ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات”.
خهرجكردنى ئهو بڕه پارهیه لهچوارچێوهى یاساى چاكسازی ههرێمی كوردستانه به ژماره 38 له یاسای راژهو خزمهتى پێشمهرگه و ژماره 34 له یاسای خانهنشینى كهمئهندامان.
لیوا سهرحهد جەلال لاوەرانی ئەوەشی روونکردەوە کە پاداشتی خزمەتە 18 مانگییەکە بۆ شەهید و كەمئەندام ئەگەر موچەکانیان سەرووی ملیۆنێک بێت، ئەوا بۆ شەهید تەنیا 18 ملیۆن و بۆ کەمئەندام تەنیا 12 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت، “لەم بڕە زیاتر بۆیان خەرج ناکرێت”.
بەپێی وردبینی لیژنەی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تا مانگی تشرینی یەکەمی 2022، ئەوا چوار هەزار و 171 پێشمەرگە خانەنشینی سەربازی و کۆچکردوویان بۆ کراوە، هەروەها ئەوانەشی بە هۆكاری نەخۆشی یان لە شەڕی دژ بە تیرۆرو داعش خانەنشین بوونە، ژمارەیان 166 پێشمەرگە بووە، بەڵام بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ: پرۆسەکە بەردەوامە.