ویلیه‌م كارڤالۆ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی دادگایی ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

میدیای ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌، ویلیام كارڤالۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال، له‌ دادگای سێڤییا به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنێك دادگایی كرا.
رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت، ویلیام كارڤالۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستدرێژی كردبێته‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، به‌ ره‌زامه‌ندی ژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا بووه‌ و پێكه‌وه‌ بوونه‌ و چوونه‌ته‌ یانه‌ی شه‌وانه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ لێدوانی ژنه‌كه‌شی وه‌رگرتووه‌، كه‌ گوتویه‌تی راسته‌ پێكه‌وه‌ چوونه‌ته‌ یانه‌ی شه‌وانه‌، به‌ڵام به‌یانییه‌كه‌ی به‌ئاگا هاتووه‌ته‌وه‌ و شوێنی لێدان و ئازاردان به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌بووه‌.
ماركا ده‌ڵێت، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و رێوشوێنه‌كانی دادگا له‌ سه‌ره‌تادایه‌.
كارڤالۆ له‌ هاوینی 2018ـه‌وه‌ له‌ یانه‌ی ریال بێتیسی ئیسپانی یاریی ده‌كات.

ژنه‌كه‌یشی حاشای لێكرد

ژنه‌كه‌یشی حاشای لێكرد