لە کەرکوک
پۆلیس نهێنیی كوشتنی ژنێك ئاشكرا ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی کەرکوک نهێنیی کوشتنی ژنێک ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه تۆمه‌ته‌كه خرابووه پاڵ منداڵێك.
پۆلیسی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك له ماڵێك ته‌قه كراوه و ژنێك كوژراوه، مه‌فره‌زه‌كانیان چوونه‌ته ماڵه‌كه و زانیاریی ئه‌وه‌یان پێ‌درابوو، كه منداڵێكی ماڵه‌كه، كه له‌دایكبووی 2017یه، یاری به چه‌كی باوكی كردووه و فیشه‌كێكی له ده‌ست ده‌رچووه و به‌ر پشتی دایكی كه‌وتووه، دواتر ژنه‌كه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی كه‌ركوك و له‌وێ گیانی له ده‌ست داوه.
چیرۆكه راسته‌كه چییه؟
پۆلیسی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، زانیاری و به‌ڵگه‌كانی رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوان كرا و جێی گومان بوو، بەڵام له‌وێ دوای لێکۆڵینەوەی قووڵ و بەراوردکردنی راستییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارەکە بە بەڵگە و به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، دواجار هاوسه‌ری ژنه‌كه دانی بەوەداناوە کە لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانییەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
لێدوانه‌كانی تۆمه‌تبار به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی وه‌رگیراوه و به پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تبار ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.