لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە

شەش هاوڵاتی لەشەش گەڕەکی کەرکوک دەڕوتێنرێنەوە 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شەش هاوڵاتی لە شەش گەڕەکی جیاوازی کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوە بەر چەقۆ و گوللـە دراون مۆبایل و جزدانی پارەکانیان دزراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964 دەڵێت، “دزەکان قسورییان نەکردووە گەڕەکی کوردی و تورکمانی و عەرەبیان هەڵبژاردووە و کارەکانیان کردووە.

سەرچاوەیەک تایبەت لە فەرمانگەی تەندرستی کەرکوک بە 964ـی وت، درنگانێکی شەوی دووشەممە شەش هاوڵاتی داخلی نەخۆشخانەی ئازادی و کەرکوکی گشتی کران بە دەمانچە و چەقۆ و گوللـە بریندار کراون و باری تەندروستیان جێگیرە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت، چەکدارەکان ماتۆرسیکیلیان بەکارهێناوە و کلێتەی رەشیان پۆشیوە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە و دەست کراوە بەلێکۆڵینەوە.

وتیشی، تا ئێستا کەسیان دەستگیر نەکردووە لەسەر ئەو رووداوانە و بەڵام بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەکانیان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.

لەسەر دزینی نەوتی ئاوارەکانی کەرکوک درانە دادگا

لەسەر دزینی نەوتی ئاوارەکانی کەرکوک درانە دادگا