عێراق تا ئێستا 23 ملیۆن لیتری ناردووە

زیاتر لە 240 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە لە هەرێم

964+

توانا نەقی

بە پێی قسەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم تا ئێستا و لەم وەرزی زستانەدا زیاتر لە 240 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دابەشکراوە جگە لە نەوتی عێراق

رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاندووە، ئەو نەوتەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت بەشێکی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابیندەکرێت ئەوەی رۆژانە جگە لە نەوت  بڕی یەک ملیۆن و 188 هەزار لیتر بەنین دابەش دەکەن و نرخەکەی هەرزان کردووە.

ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێم دابەشی کردووە تا رۆژی 31.1.2024 زیاتر لە 240 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بووە بەجۆرێک لە هەولێر نزیکەی 96 ملیۆن لیتر لە سڵیمانی و هەڵەبجە 96 ملیۆن لیتر لە دهۆکیش 50ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 202 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی حکومەتی هەرێم سوودمەند بوون و کە دەکاتە رێژەی نزیکەی 93%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

هەرچی وەزارەتی نەوتی عێراقە تا رۆژی 31.1.2024 نزیکەی 23 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش کراوە:

هەولێر، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر.
سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر.
دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر.

سبەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان لە ئامێدی دەستپێ...

سبەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان لە ئامێدی دەستپێدەکات