شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود

بەم شەوە سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا


دیلان محەمەد جەزا

کەمێک لەمەوبەر، سێ ئۆمبێل لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی بەیەکیاندا کێشاوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکانی 964، کەمێک لەمەوبەر، سێ ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەیەکیاندا کێشاوە و لە ئەمجامدا یەک کەس بریندار بووە.

بە گوێرەى زانیارییەکان، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە بۆ چارەسەری پێویست.