ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه چێڵسی و مان سیتی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی، مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسی ئه‌مشه‌و له جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م یاریی نێوانیانه له ماوه‌ی چوار رۆژدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌م، له قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یارییه‌كه كاتژمێر 23:00 به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی مان سیتی “ئیتیحاد” ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز و خێرا بێت.
هه‌ردوو یانه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له “خولی نایابی ئینگلته‌را” له یاریگه‌ی چێڵسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، كه به سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر سیتی به 1-0 گۆڵ كۆتایی هات.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه و له‌م قۆناغه‌شدا هه‌ر تیپێك براوه‌بێت ده‌گاته قۆناغی داهاتوو، ئه‌و یانه‌یه‌شی بدۆڕێت، ماڵئاوایی ده‌كات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به سه‌ركردایه‌تی گواردیۆلا، له رۆژی 9ـی تشرینی دووه‌می رابردووش‌دا له جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، به 2-0 گۆڵ له چێڵسیی برده‌وه و له ركابه‌رییه‌كه كردییه ده‌ره‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ش له قۆناغی سێیه‌می جامی ئینگلته‌را دێنه ئه‌نجامدان.