یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی. وێنە:964+
زۆرینەیان لە 2023ـدا بوون
لە 20 ساڵدا لە سلێمانی 370 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە
ژووری هەواڵ
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا لە سلێمانی 370 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە و زۆربەیان لە ساڵی رابردوودابوون لەبواری نیشتەجێبوون.
بەگوێرەی ئامارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، لەکۆی 370 پرۆژە کە لە ساڵی 2004 تاوەکو ساڵی 2024 مۆڵەتیان پێدراوە، 53 پرۆژەیان لە سلێمانی بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.2.2024، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ی وت، پرۆژەکان لەبوارەکانی نیشتەجێبوون، بازرگانی، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، فێرکردن، گەشتیاری و کشتوکاڵ بوون.
تەنیا ساڵی رابردوو، سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار. بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ی وت، 13 پرۆژە لەوانەی چوونەتە بواری جێبەجێکردن، بۆ چین و توێژە جیاوازەکان بوون، لە فەرمانبەران، کرێ نشین و کەمئەندامان.
کۆی پرۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی ساڵی 2022ـش بریتیە لە 39 پرۆژە کە بە سەرمایەی زیاتر لە یەک ملیار و 181 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێن.