بەرزترین نرخ کەی بووە لەم ساڵدا؟

گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کرد بەڵام نەوت زیاتر دابەزی

964+

فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگەی هێزەکانی نزیک لە ئێران گەرمترین بابەتە، دوێنی شەو هێرشی چڕ بۆسەر پێگەی حوسییەکانیشی هاتە سەر، بەڵام نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 77 دۆلار 67 سەنتە، بەمەش رێژەی %1.31 نرخی راستەقینەی خۆی لەدەستداوە.

دوێنی لەکاتی داخستنی بۆرسەی جیهانی، هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت 78 دۆلار و حەوت سەنت بووە.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.

نەوتی سوکی تەکساسیش بە رێژەی %1.41 بەهاکەی لەدەستداوە، هەر بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 41 سەنتە.

نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاندوە

نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاندوە