هۆکارەکەی چی بوو؟

گرفتی نە گەڕانەوەی کۆد لە پاسپۆرتی هەولێر چارەسەر کرا

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو کێشەیەی پەیوەندی هەبوو بە نەگەڕانەوەی کۆد چارەسەرکرا و ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لینک پڕ بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگادارینامەیەک ئەوەیان نووسیوە؛ دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە سیستمی نۆرەگرتن کارا بوو، ھاوڵاتییان نەیاندەتوانی بە ژمارەی مۆبایلی کۆڕەک تیلیکۆم نۆرە بگرن بەھۆکاری نەگەرانەوەی کۆد بۆ ژمارەکانیان، دوای پەیوەندیکردنمان بە بەشی هونەری سەرپەرشتیاری سیستمەکە لە بەغدا ھەستان بە چارەسەرکردنی.

عەقید مەریوان باڵەکی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر بە 964ی وت، گرفتەکە پەیوەندی هەبوو بە سیانەکردنی “بەشی نامە” لە کۆمپانیای کۆڕەک و بەماوەیەکی کەم گرفتەکە چارەسەرکرا.

بەوتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر، ئەو گرفتە زۆرجار لە کۆمپانیاکانی (ئاسیا و زین)یش دروست دەبن و هەر زوو چارەسەر دەکرێن.