بڕیار لای کێیە؟

ئایا كاساس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

مانه‌وه‌ی خیسۆس كاساسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا جێی گومانه‌ و پێناچێت به‌رده‌وام بێت.

كاساس بۆ میدیای ئیسپانیا قسه‌ی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، بریاری مانه‌وه‌ی له‌لای خێزانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش عێراقییه‌كانی دووچاری شۆك كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خێزانی كاساس ترسیان هه‌یه‌ و له‌ بارودۆخی راهێنه‌ره‌كه‌ ئاسووده‌ نین له‌ عێراق، به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ قه‌ته‌ڕ له‌لایه‌ن هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسی عێراقییه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ر.
حكومه‌تی عێراق و فیدراسیۆنی تۆپی پێ پشتگیری خۆیان بۆ كاساس دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای خێزانی راهێنه‌ره‌كه‌یه‌.
كاساس له‌ تشرینی دووه‌می 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه‌ و هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌.
كاساس ساڵی رابردوو جامی كه‌نداوی 25 و جامی شای تایله‌ندی بۆ عێراق به‌ده‌ستهێنا.

راهێنەری هەڵبژاردی عێراق بۆ یاریی داهاتوو چی دەڵێت؟

راهێنەری هەڵبژاردی عێراق بۆ یاریی داهاتوو چی دەڵێت؟