نایەوێت لە عێراق دووبارە ببنەوە

هەرێم هەوڵی پاراستنی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکانی دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و ناوی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رێککەوتووە بەمەبەستی پاراستنی ناوە تۆمارکراوە بازرگانییەکانی هەرێم.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا شاندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی بەغدای کردووە و رێککەوتنی چوار خاڵی واژۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024 بڵاویکردووەتەوە رایدەگەیەنێت، رێککەوتنەکە بە جۆرێکە ناوی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکانی هەرێم پارێزراو دەبن و ناوی هاوشێوە لە هیچ ناوچەیەکی عێراق قبووڵ ناکرێت.

رێککەوتنەکەی نێوانیان بەمجۆرەیە:

*سیستمی داتەبەیسی ناوی بازرگانی لە یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی عیراق ئامادە دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو و داتای سەرجەم ناوە بازرگانییەکانی هەرێم، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەردەستە لەم سیستمە تۆماردەکرێت بە مەبەستی پاراستنی مافی ناوی بازرگانیی کۆمپانیاکانی هەرێم لەسەر ئاستی عیراق.

*ئەو ناوانەی کە دووبارە بێت دواتر لەنێوان هەردوولا رێکاری گونجاو دادەندرێت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان.

*لێژنەیەکی هونەری پێک دەهێندرێت لەنێوان هەردوولا بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی پێشنیار بۆ کێشە و گرفتەکانی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی.

هەماهەنگی بەردەوام هەبێت لەنێوان هەردوو لا بۆ هاندانی کەرتی تایبەت و بازرگانان.

وەربەرهێنان لە هەرێمی كوردستان زیاد لە پێنج ملیار دۆلا...

وەربەرهێنان لە هەرێمی كوردستان زیاد لە پێنج ملیار دۆلار بووە