964+
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی مەرزی کێلێ داخرا
هاوبه‌ش ئه‌بوبه‌كر – سلێمانی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین سنووری ئیدارەی راپەڕینی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە مەرزی کێلێ دروست بووە و هاتوچۆی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان راگیراوە. جەوهەر رەسول، بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین بە 964+ی راگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داخراوە و هاتوچۆی بازرگانی وەستاوە. لە هەردوو دیوی ئێران و هەرێمی کوردستان چەند تیمێک سەرقاڵی پاککردنەوە رێگەکەن و چەندین بارهەڵگر لەسەر رێگەکە گیریان خواردووە، بەڕێوەبەری گومرگی راپەرین وای وت. مەرزی کێلێ دەروازەیەکی سنووریی نافەرمییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستان و دەکەوێتە سنووری شارۆچكەی پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین. لە ساڵی 1991ـەوە جموجۆڵ و مامەڵەی بازرگانی لە دەروازەکەوە دەکرێت، قەبارەی بازرگانی ساڵانە لە نێوان 100 بۆ 150 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تا ئێستا دەروازەکە بەفەرمی نەکراوە. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964+ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گومرگ ده‌ستى كه‌وتووه، له ماوه‌ى رابردوودا له‌رێگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كاره‌كانى به‌فه‌رمی ناساندن و كردنه‌وه‌ى خاڵى سنووری كێلێ، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران ته‌واو كراون.